پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئیتاڵیا 25 ته‌رمی کۆچبه‌ریان له که‌شـتیـیه‌کی ده‌ریای دۆزیـیه‌وه که له لیبیا هه‌ڵاتبوون، تێـکڕای په‌نابه‌ره‌کانی تری سه‌ر ئه‌و که‌شـتیـیه به سه‌لامه‌تی گه‌یشـتنه که‌ناره‌کان. ده‌سه‌ڵاتداران ئێسـتا له هۆی ئه‌و ڕووداوه ده‌کۆڵنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سابینا کاسته‌رفرانکۆ له ڕۆماوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
که‌شـتیـیه‌که سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیبیای جێـهێشـتووه و نزیکه‌ی 300 که‌سی تێدا بووه و زۆربه‌شیان وه‌ها ناسێنراون له بیابانی باشوری ئه‌فریکاوه هاتوون.
کاربه‌ده‌سـتانی هێزی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه کردووه کاتێـک که‌شـتیـیه‌که 56 کیلۆمه‌تر دور بووه له دورگه‌ی Lampedusa وه، په‌یوه‌ندیـیان پـێوه کراوه بۆ یارمه‌تیدان.
دوو که‌شـتی بچوکی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کان یاوه‌ری که‌شـتیـیه‌که‌یان کردووه تا نزیکه‌ی 2 کیلۆمه‌تر دور له دورگه‌که‌وه کاتێـک ماشێنی که‌شـتیـیه‌که په‌کی ده‌که‌وێت. کاربه‌ده‌سـتان بڕیار ده‌ده‌ن کۆچبه‌ره‌کان بخه‌نه ناو که‌شـتیـیه بچوکه‌کانی خۆیانه‌وه و بیانگه‌یه‌نـنه ناو دورگه‌که‌وه و کاتێـک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌چنه ناو که‌شـتیـیه‌که و ده‌یپـشـکنن، ئه‌و 25 کۆچبه‌ره به مردوویی له ژوری ماشێنی که‌شـتیه‌که‌دا ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ مۆرانه سه‌رکرده‌ی هێزی پاسه‌وانی که‌ناره‌کان له دورگه‌که، دۆزینه‌وه‌ی 25 ته‌رمی پـشـتڕاستکرده‌وه و ده‌شڵێت هێشـتا ئاشـکرا نیـیه هۆکاری مردنه‌کان چین و ئه‌وه‌شی گوتووه 296 که‌س له ناو که‌شـتیه‌که‌دا بوون وه‌لێ له ئێسـتاشـدا لێـکۆڵینه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بڕوا وایه قوربانیـیه‌کان به‌هۆی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه له‌و ژوره‌ی ناو که‌شـتیه‌که‌دا خنکابن.
هه‌زاران کۆچبه‌ر لیبیا جێده‌هێڵن و زۆربه‌شـیان به شوێن کاردا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌و دورگه‌یه‌ی ئیتاڵیاش ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی کۆچبه‌رانی ئه‌فریکایه بۆ ئه‌وروپا.