Accessibility links

ژمارەی قوربانیـیانی بومەلەرزەکەی ئیتالیا گەیشتە 73 کەس


کاربەدەسـتانی ئیتالیا دەڵێن تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان و پـشـکنین بە نێو داروپەردوی شوێنە داڕماوەکانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و هەتا ئێستا گیان لەدەسـتدانی 73 کەس پشـتڕاستکراوەتەوە و سەدان کەسی دیکە برینداربوون.

بەپـێی دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا لە کاژمێر 3:36 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمەلەرزەیەک بە هێزی 6.2 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە دوری نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی نورچیای داوە کە 150 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕۆمای پایتەختەوە دورە.

میدیاکانی ئیتالیا دەڵێن هێشتا نزیکەی 100 کەس بێ سەروشوێن و مەزەندە دەکرێت لە ژێر شوێنە داڕماوەکاندا بن. وێنە و ڤیدیۆکان نیشانی دەدەن زیانێـکی ماڵی زۆری لێکەوتووەتەوە.

کاربەدەسـتان دەڵێن بەشێـکی زۆری 3 گوند وێران بوون و خەڵکێـکی زۆر لە تاو ڕوودانی بومەلەرزەی دیکە ناوێرن لە ماڵەکانیان بمێننەوە. لە پاش ئەو بومەلەرزە بەهێزە حەوت بومەلەرزەی سووک لە ناوچەکە ڕوویانداوە، بەهێزترینیان 5.5 پلە بووە.

XS
SM
MD
LG