بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 6 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له باکوری ئیتاڵیای داوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه و هه‌روه‌ها چه‌ندین باڵه‌خانه داڕماون یان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
ده‌زگای چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که 35 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای شـاری بۆلۆگنا بووه و له قۆڵایی 5 کیلۆمه‌تر.
بومه‌له‌رزه‌که نزیکه‌ی کاتژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بووه و خه‌ڵـکی ناچارکرد بچنه سه‌رشه‌قامه‌کان.
سێ که‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه له کارگه‌یه‌کی سیرامیـک له شـارۆچکه‌ی سانتا‌گۆستینا بووه کاتێـک به‌هۆی به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که داڕما به‌سه‌ریاندا. که‌سی چواره‌میش له باکوری ڕۆژئاوای فێریڕا گیانی له‌ده‌سـتداوه.
دوابه‌دوای بومه‌له‌رزه‌که چه‌ندین پاشه له‌رزه ڕوویانداوه، به‌هێزترینیان له دوای یه‌ک کاتژمێر بوو که گوڕه‌که‌ی 5.1 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بوو.