Accessibility links

پێک هاتنی حکومه‌تێکی نوێی ئیسڕایل

  • Salah Piroty

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرایل بنجامین نه‌تان یاهوو

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرایل بنجامین نه‌تان یاهوو

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنجامین نه‌تان یاهوو حکومه‌ته‌ نوێیه‌که‌ی پێک هاتوو له‌ 22 وه‌زیرانی، پێشکه‌شی پاڕلمانی ئیسڕایلێ کرد.

ئیسڕایل حکومه‌تیکی نوێی دامه‌زراندوه‌، دوو ڕۆژ پیش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بکات. ڕابرت بێرگر له‌ ئورشه‌لیمه‌وه‌ بو ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌ کردوه‌.

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنجامین نه‌تان یاهوو حکومه‌ته‌ نوێیه‌که‌ی پێک هاتوو له‌ 22 وه‌زیرانی، پێشکه‌شی پاڕلمانی ئیسڕایلێ کرد.

ڕێکه‌وتنێکی هاوبه‌ندی ڕۆژی هه‌ینی مۆرکرا که‌ پارتی لیکوودی به‌ڕێز نه‌تان یاهو له‌ گه‌ل پارتی عیلمانی یه‌ش ئه‌تید دا هاوبه‌ندی ده‌کات، که‌ پارتێکی پارێزکاری توندی ولاتی ئیسرایل، و پارتێکی بچووکی میانه‌ڕۆتێیدا به‌شدارن.

ناکۆکی سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی هاوبه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ پۆسته‌کانی کابینه‌ بو ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوان ریکه‌وتنه‌که‌ی وه‌دوا دا.

حکومه‌ته‌ نوییه‌که‌ رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت ، له‌ نیویان دا کێشه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پروگرامی ناوکی و پڕۆسه‌ی ڕاوه‌ستاوی ئاشتی له‌ گه‌ل فه‌له‌ستینیکانه‌.
به‌ڕێز نه‌تان یاهوو هێڵه‌‌ گشتی یه‌کانی ڕێبازی حکومه‌تی به‌ مه‌سه‌له‌ی ئاسایش ده‌ست پێکرد.

ئه‌و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌مان له‌ پێشن."

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ناوکی ئه‌و هوشداری دا که‌ ئێران به‌ خێرایی به‌ره‌و چه‌که‌ ناوکیه‌کان ده‌چێته‌ پێش، مه‌سه‌له‌یه‌ک ئیران حاشای لێده‌کات و کوتی چه‌که‌ کیمیایی یه‌کانی سوریا و چه‌که‌ پیشکه‌وتووه‌کان بۆیان هه‌یه‌ بکه‌ونه‌‌ ده‌ستی تێرۆریستان.

به‌ریز نه‌تان یاهو سۆزی دا که‌ کاری سه‌ره‌کی حکومه‌ت، له‌ پێشدا، پاریزگاری له‌ ولاتی ئیسرایل و ولاتیانێتی.

له‌ هه‌مان کات دا، ئه‌و کوتی ئیسڕایل ده‌ستی ئاشتی بو لای فه‌له‌ستینی یه‌کان درێژده‌کات. ئه‌و به‌ جیدی داوای له‌ فه‌له‌ستینی یه‌کان کرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وتووێژه‌کانی ئاشتی، دوای چوار ساڵان که‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رفره‌وان کردنی خانووبه‌ران بۆ جوله‌که‌کان ڕاوه‌ستاوه‌.

سه‌رۆک وه‌زیر کوتی کات بۆ سازانیکی میژوویی گه‌یشتوه‌ که‌ بو هه‌میشه‌ کۆتایی به‌ کێشه‌که‌ بهێنرێت.

ئه‌و کوتی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ ده‌بێت هه‌ره‌ باسی سه‌ره‌کی بن کاتێک به‌ڕێز ئوباما ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ده‌گاته‌ ئیسرایلێ.

به‌ڕێز نه‌تان یاهوو سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆباما وه‌ک هه‌لێک ناوزه‌د کرد که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ سپاسی پشتیوانی به‌ هێزی ئه‌مه‌ریکا بو ئاسایشی ئیسرایلێ بکات.

له‌ ماوه‌ی سه‌ردانی چوار ڕۆژه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هه‌ریمه‌که‌، سه‌ردانی که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس وتووێژێ بکات و بو ئوردونیش ده‌چێت و چاوی به‌ شا عه‌بدوڵا ده‌که‌وێت.

له‌ وتووێژێکی ته‌له‌ڤزیونی ئیسرایل، به‌ڕێز ئۆباما کوتی ئه‌و به‌ جیدی داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیر نه‌تان یاهوو ده‌کات که‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ میانه‌ڕه‌وانه‌ به‌هێز بکات و بۆ چاره‌سه‌ری دوو ولاتان هه‌وڵ بدات.

XS
SM
MD
LG