سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێکی تر ئاماده نه‌بوو داوای لێبوردن له تورکیا بکات له به‌ر هێرشه کوشنده‌که‌ی له‌شکری ئیسرائیل له ساڵی پار بۆ سه‌ر که‌شتیه‌کی به‌ره‌و غه‌زه له ڕێگادابوو، له ئاکام هێرشه‌که 9 چالاکوانی تورکیا کوژران.
به‌ڵام یه‌کشه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو گوتی وڵاته‌که‌ی هیچ کات نه‌یویستووه په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا تێکبچێت و ئێستاش پێی‌خۆش نیـیه ببینێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌و هه‌ردوو وڵاته ئاوا گرژ و ئاڵۆز ببن.
تورکیا باڵوێزی ئیسرائیلی ده‌رکرد و ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌شکری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگرت له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که گوتی هێرشه‌که یاسایی بوو به‌ڵام ئیسرائیل هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌کارهێنابوو.
شه‌ممه، ئیسرائیل له بڵاوکراوه‌یه‌کدا مه‌خابنی خۆی سه‌باره‌ت به‌م بڕیارانه‌ی تورکیا ڕاگه‌یاند و گوتی ئیسرائیل په‌یوه‌ندیـیه گرنگه‌کانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگا به به‌ها ده‌نرخێنێت به‌ڵام ئیسرائیل داوای لێبوردن له ئه‌نکه‌ره ناکات چونکه ئیسرائیل به ڕه‌وایی به‌رگری له خۆی کردبوو.
ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کرداره‌کانی ئیسرائیل جێگای قبوڵ‌کردن نیـیه به‌ڵام تورکیاش ئه‌وه‌ی پێویست بو نه‌یکردبوو پێشی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژانه بگرێت چونکه هێندێک له چالاکوانانی تورکیا تێڵای ئاسن و چه‌قویان به‌کار هێنابوو له په‌لاماردانی کۆماندۆکانی ئیسرائیل.