ئێهود باراک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه پارتی کار جێده‌هێڵێت و فراکسیۆنێـکی نوێی په‌رله‌مانی پـێـکده‌هێنێت له ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌رمانڕه‌وادا.
ئێهود باراک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی پارتیـیه نوێـیه‌که‌ی میانگیر و زایۆنی و دیموکراتی ده‌بێت.
چوار سیاسه‌تمه‌داری تری پارتی کار ده‌چنه پاڵ ئێهود باراک که پـێشـتریش پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌بووه و پارتیـیه نوێـیه‌که‌شی ناوی پارتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا جیاوازیـیه‌کی زۆر له ناو پارتی کاردا دروسـت بوو له‌سه‌ر ڕۆڵی پارتیـیه‌که له شکستی حکومه‌تدا بۆ وتووێژکردنی زیاتر له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
وا چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و زۆرترایه‌تیه‌ی به‌نجامین نه‌تانیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتیدا هه‌یه‌تی.