فه‌له‌ستنییه‌کان ڕه‌خنه‌یان گرتووه له بڕیارێکی پارله‌مانی ئیسرائیل که دووشه‌ممه یاسایه‌کی تێپه‌ڕکرد که به پێی بۆ ئیسرائیل سه‌خت ده‌بێت خۆی له خاکه داگیرکراوه‌کان ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات یانیش له به‌رزاییه‌کانی گۆلان بکێشێته‌وه.
یاسانوێیه‌که داوا ده‌کات ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی پارله‌مان ده‌نگ بدات بۆ هه‌ر جۆره کشانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که زۆر گر‌نگن بۆ دانوساندنه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستنییه‌کان و سوریه‌کان.
ئه‌گه‌ر پارله‌مان په‌سندی نه‌کات، کشانه‌وه له هه‌ریه‌ك له‌و خاکانه ده‌بێت ریفراندۆمی له‌سه‌ر بکرێت.
وتووێژکاری سه‌ره‌کی فه‌له‌ستنییه‌کان سائب عورێقات بڕیاره‌که‌ی په‌سندکرد وه به "گاڵته پێکرده‌ن به یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی" ناوی برد.
سێ شه‌ممه، ئه‌و گوتی به‌پێی یاسای ناونه‌ته‌وه‌یی، ئیسرائیل " ئه‌رکی ئاشکراو ته‌واوی هه‌یه" خۆ له‌و ناوچانه بکێشیته‌وه که له شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی 1967 داگیری کرد‌ن.