له‌شـکری ئیسرائیل 4 میلیتانی فه‌ڵه‌سـتینی به جلوبه‌رگی مه‌له‌ی ژێر ئاوه‌وه له نزیـک که‌ناره‌کانی که‌رتی غه‌ززه کوشت.
حه‌ماس ده‌ڵێت چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا یه‌ک یان دوو که‌سی دیکه بێ سه‌روشوێنن.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی ده‌ریا هێرشـێـکیان پـوچه‌ڵ کردۆته‌وه که تاقمێـکی تێرۆریسـت ویسـتوویانه به جلوبه‌رگی مه‌له‌ی ژێر ئاوه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌پـێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان ئه‌و چواره ئه‌ندامی (ئه‌لویه شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسـا) بوون که لقێـکی توندڕه‌وی باڵی فه‌تحی سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باسه. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌و چواره ڕۆژی دووشه‌ممه له مه‌شقێـکدا بوون کاتێـک کوژران.
له ڕووداوێـکی دیکه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه، کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئیسرائیل موشه‌کێـکی گرتۆته میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له باکوری غه‌ززه و له ئاکامدا یه‌کێـک برینداربووه.