بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ وه‌زیره باڵاکانی سـازده‌دات.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن وتووێژ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ڕێـگرتن له شـکستهێنانی گفتوگۆکانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
به‌رپـرسانی ئیسرائیلی هیچ جۆره تێبینیـیه‌کیان هێشتا له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که نه‌داوه که به‌ڕێز ناتانیاهو به ته‌مایه له‌گه‌ڵ شه‌ش له وه‌زیرانی نزیک له خۆیه‌وه سـازی بدات.
پارتی فه‌تحی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس داوای له لێـکردووه به‌رده‌وام نه‌بێت له وتووێژه‌کانی ئاشـتی هه‌تاکو ئیسرائیل دووباره بنیاتکردنی نیشته‌جێـیه‌کان له که‌ناری خۆرئاوای داگیرکراو ڕانه‌گرێت.