جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆکانی ئاشـتی به‌رده‌وامبن وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریان داوه وتووێژی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپـێنه‌که‌نه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئیسرائیل بنیاتنانی خانووبه‌ره له که‌ناری ڕۆژئاوای داگیرکراودا ڕاده‌گرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، جۆرج میچڵ گوتی هه‌ردوولا ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان داوایان کردووه گفتوگۆکانی ناڕاسته‌وخۆی ئاشتی به‌رده‌وامبن، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ خۆشـکردنی زه‌مینه له به‌رده‌م سـازکردنی وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ.
به‌ڕێز میچڵ هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک کۆبووه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئوردن بڕوات.
شـایانی باسه میسر پـشـتیوانی له بڕیاری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات بۆ ڕاگرتنی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ئاشـتی هه‌تاکو ئیسرائیل له بنیاتنانی خانووبه‌ره له که‌ناری ڕۆژئاوا به‌رده‌وامبێت.
ڕۆژی هه‌ینی جۆرج میچڵ له هه‌وڵێـکیدا بۆ نه‌هێشـتی ئه‌و بنبه‌سته‌ی خه‌ریکه وتووێژه‌کانی ئاشـتی تێی‌ده‌که‌ون، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبووه‌وه.