سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ده‌ڵێت شیانی ئاشتیـیه‌کی کاتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایان نه‌توانن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کان ڕێکبکه‌ون، ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ندان ساڵه هه‌و‌ڵه‌کانی ئاشتیـیان به ئاکام نه‌گه‌یاندووه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وشی ئۆرشه‌لیم و هه‌روه‌ها مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیـیانه‌ی چه‌ندان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاته‌که‌یان به‌جێ هێشت.
له‌و باره‌یه‌وه بنیامین ناتانیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بۆ یه‌که‌م جار له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی 10 ی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی‌دا گوتی شیانی ئاشتیـیه‌کی نیمچه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کاندا هه‌یه. به‌ڕێز نا‌تا‌نیاهو ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌کانی ئۆرشه‌لیم و په‌نابه‌ران دا و به دوو ئاسته‌نگی ئاڵوزی به‌رده‌م ئاشتیـیه‌کی گشتگیر و هه‌میشه‌یی ناوبرد.
هاوکات سائب عرێقاتی به‌رپرسی باڵای دانوستانکاری فه‌ڵه‌ستینی، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی ڕه‌تکرده‌وه، که مه‌به‌ستی له رێکه‌وتنێکی کاتیـیه له‌و باره‌یه‌وه، یان چاره‌سه‌رێک ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیـیه‌کان یه‌کلا ناکاته‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر‌یان ناکۆکن و گوتی به تایبه‌تی بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئۆرشه‌لیم و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌وه‌ی که ناکرێت دوابخرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک له که‌ناری خۆرئاوا و له که‌رتی غه‌زه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات پایته‌خته‌که‌ی بێت. واتا ئه‌و شوێنه‌ی که ئیسرائیل پتر له 40 ساڵه داگیریکردووه و ئیسرائیل ده‌ڵێت ده‌بێت ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی یه‌کپارچه‌یی بۆ هه‌تاهه‌تای ئیسرائیل بێت.