قه‌شه‌کانی کاثۆلیکی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن هاوکاری له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیدا بکه‌ن بۆ جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان.
ئه‌م قه‌شانه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی له ڕۆم سـازده‌ده‌ن له په‌یامی کۆتایـیاندا ده‌ڵێن نابێت ئیسرائیل بۆ پاساوی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی نوێی جوله‌که نشین له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌ب نشین ده‌سته‌واژه‌ی ئینجیلی وه‌ک پاساو بۆ ئه‌و کاره به‌کاربهێنێت. به‌ر له‌وه‌ی قه‌شه‌کان په‌یامی کۆتایی ئه‌مڕۆ ڕابگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ پاپا بێنێدکتدا کۆبوونه‌وه و له په‌یامه‌که‌ی په‌یوه‌سـتی ئه‌مڕۆیاندا قشه‌کان داوای کۆتایی هێنان به داگیرکردنی خاکی فه‌ڵه‌سـتینی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داوای پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ری فه‌ڵه‌سـتینی.
به پـێـچه‌وانه‌ی داواکاری قه‌شه‌کان بنیامین ناتانیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی دوێنێ گوتی ده‌بێت فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان دان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی‌دا بنێن به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده‌یی کۆتایی‌هێنانبێت به جه‌نگه‌که.