سه‌رکرده‌کانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئاشتیـیان ده‌سـتپـێکرد، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به یه‌که‌م دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌تای نزیکه‌ی 2 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له واشنتنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن وتاری ده‌سـتپـێـکی وتووێژه‌کانیان پـێشـکه‌ش کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی ئاشتی درێژخایه‌نی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین پـێویستی به له‌به‌ر دانه‌واندنێـکی مه‌زنه له هه‌ردوو لاوه. ناوبراو گوتی ئیسرائیل داوای ئاسیش له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات و داوای دانـنانیش به مافی هه‌بوونی ئیسرائیل ده‌کات.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز عه‌باس گوتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان خوازیاری ته‌نها ئاشـتین. ناوبراو داوای له ئیسرائیل کرد کۆتایی به بیناسـازی نیشته‌جێـکان بهێنێت و کۆتایـیش به ئابڵوقه‌ی که‌رتی غه‌ززه بهێنن.
خانم کلنتن گوتی ئه‌و ده‌زانێت که بڕیاری دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه ئاسان نه‌بووه. ناوبراو گوتیشی به‌ڵام کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کان، وه‌ک سـنوور و ئاسایش و په‌نابه‌ران به‌بێ دانوسـتاندن چاره‌سه‌ر ناکرێن.