له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هێرشیان کردۆته سه‌ر دوو تونێل که قاچاخچیـیه‌کان له باشوری غه‌ززه به‌کاری‌ده‌هێنن، وه له‌شـکر ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه له وه‌ڵامی هێرشێـکی ڕۆکێتی بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌شـکری ئیسرائیل گوتوویه‌تی دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێزی ئاسـمانی هێرشیان کردۆته سه‌ر دوو ئامانج له غه‌ززه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆکێتێـکی قه‌سـام له باڵه‌خانه‌یه‌کی ئیسرائیلی دابوو له شـاری سـدیرۆتی سه‌ر سـنوور که زۆر جاران ده‌بێته ئامانج و نیشـانه بۆ هێرشه ڕۆکێتیـیه‌کان له غه‌ززه‌وه.
میلیشـیا فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ئیسرائیل زیانی ماڵی بووه، به‌ڵام زیانی گیانی نا.
به‌نجامین ناتانیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به کابینه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیلی گوتووه ئیسرائیل ڕێـکخراوی میلیشـیایی حه‌ماس به‌رپـرس ده‌کات به‌رامبه‌ر به توندوتیژیـیه‌کان. به‌ڕێز ناتانیاهو گوتوشێتی ئیسرائیل به‌رده‌وام داکۆکی له هاوڵاتیانی خۆی ده‌کات.