کۆمه‌ڵێـک له‌و فه‌ڵه‌سـتینیـیانه‌ی که له ئاڵۆگۆڕی زیندانیـیه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئازادکران و دانراوه دوربخرێنه‌وه وا ئێسـتا ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاتانه‌ی میوانداریـیان ده‌کات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن 16 زیندانکراوی پـێشوو، له نێویاندا یه‌ک ژن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌خت. پـێشـتر 11 فه‌ڵه‌سـتینی زیندانیکراوی پـێشـووی گه‌یشتنه تورکیا.
کۆی ئه‌وانه‌ی دورده‌خرێنه‌وه نزیکه‌ی 40 فه‌ڵه‌سـتینین، وه پـێده‌چێت له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی بێت. کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ڕێـگه‌یان به زیاتر له 400 فه‌ڵه‌سـتینی دیکه داوه بۆ که‌ناری ڕۆژئاوا و غه‌ززه بگه‌ڕێنه‌وه که له‌وێ به ئاهه‌نگێڕان پـێشـوازیان لێـکرا.
ئازادکردنی ئه‌م زیندانیـیانه له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنێـکدا بوو بۆ ئازادکردنی گیلات شـاڵیت ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی له لایه‌ن میلیتانه فه‌ڵه‌سـتنیـیه‌کانه‌وه له سـاڵی 2006 ده‌سـتگیرکرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی حه‌ماس شاڵیتیان ئازادکرد، به هه‌زاران ئیسرائیلی له شـارۆچکه‌که‌ی خۆی (میتسپـیـیه هیلا) به‌و بۆنیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.