سه‌رۆکی فهڵهسـتنیـیهکان مه‌حمود عه‌باس به‌ڵێنی داوه که‌وا هه‌فته‌ی داهاتوو داوای ئهندامێتیـیهکی ته‌واوی فه‌ڵه‌سـتین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا.
به‌ڕێز عه‌باس ڕۆژی هه‌ینی له ڕامه‌ڵـڵا به ڕێبه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی گوت ئه‌ندامێتی ته‌واو له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مافێـکی شه‌رعی فهڵهستینیـیهکانه و ئه‌و به چڵی زه‌یتونه‌وه بۆ نیویۆرک ده‌چێت. گوتیشی ده‌بێت ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینی سـنووری هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی پـێش داگیرکردنی ئیسرائیل بۆ ناوچه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له سـاڵی 1967 هه‌یبووه.
چاوهڕواندهکرێت به‌ڕێز عه‌باس له وتارێـکیدا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک له 23 ی مانگی نۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخاته ڕوو. پاشـان داواکاری به ئه‌ندامبوونی فه‌ڵه‌ستین وه‌ک ده‌وڵه‌تێـک بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه.
شـانده‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یتا په‌یتا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی کۆده‌بنه‌وه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی و هه‌روه‌ها فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له‌و نیازه‌یان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه.