ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که دروستکردنی سه‌دان خانوبه‌ره‌ی نوێی له که‌ناری ڕؤژئاوا په‌سه‌ند کردووه، پاش ئه‌وه‌ی به هۆی هێرشێکی فه‌له‌ستینییه‌کان ژن و مێردێکی جوله‌که‌و سێ منداڵیان کوژران.
سه‌رۆک وه‌زیر بنجامین نه‌تانیاهو توانی کۆمیته‌ی تایبه‌تی دورست کردنی خانوبه‌ره ڕازی بکات تا ئه‌و هه‌نگاوه په‌سه‌ند بکات. تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ زانیارییه‌ک نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چ کاتێکدا بڕیاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نها ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ڕایانگه‌یاند که‌سێکی فه‌له‌ستینی یان زیاتر، داویانه به‌سه‌ر ماڵێکدا له ئۆردوگای ئیتمار و به خه‌نجه‌ر کوشتویانن.