ڕاسپێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕؤژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سوره له‌سه‌ر هه‌ۆڵه‌کانی بۆ ده‌ستپێکرانه‌وه‌ی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان.
سێ شه‌ممه، میچڵ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کرد پاش ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌رنگانێکی دووشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم -قودس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو کردبو.
یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆک عه‌باس ده‌ڵێن میچل هێندێك له بۆچونه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له‌گه‌ڵ باس کردبو به ئامانجی پێشخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کان بێزار بونه به هۆی نه‌بونی پێش وه‌چونی گفتوگۆکان. دوشه‌ممه، ڕێبه‌رایه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان داوای کۆبونه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی دیپڵۆماتانی چوار لایه‌نه‌کانی به‌شدار له پڕۆسه‌ی ئاشتی کرد، واته ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕوسیا، به‌و مه‌به‌سته چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ده‌ست پێکرنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی دیار بکرێت. گفتوگۆکانی ڕاسته‌ۆخۆ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان شکستیان هێنا پاش ته‌واو بونی مۆڵه‌تی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی سازکردنی نیشته‌جێی ئیسرائیلیه‌کان له مانگی 9 دا.