هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن چیتر به‌شـداریـیه‌کی لاوه‌کی نابینێت له گفتوگۆکانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵـکو هه‌ردوولا هان ده‌دات چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کان بکه‌ن به‌بێ دواکه‌وتن.
له وتارێـکیدا له ڕۆژی هه‌ینی که له سیمینارێـکی تایبه‌ت به سـیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن پـێشـکه‌شی کرد، خانم کلنتن داوای له ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بوونه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی.
خانم هێله‌ری کلنتن ئه‌و وتاری پاش چه‌ند کاتژمێرێـک دا له‌وه‌ی به جودا له‌گه‌ڵ گه‌وره وتووێژکاری فه‌ڵه‌سـتینی سائب عره‌یقات و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک کۆبووه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتووێژه‌کانی ئاشـتی دووچاری کۆسپی دیکه بوونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وازی له‌و هه‌وڵانه‌ی هێنا بۆ قایلکردنی ئیسرائیل له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی نوێی جوله‌که نشین له که‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له قاهیره به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و دانوسـتاندن ناکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان ڕانه‌گرێت.