کاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێن؛ فه‌ڵه‌ستینیه‌ک له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات به گولـله‌ی پاسه‌وانێکی ئاسایشی ئیسرائیلی کوژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن، پاسه‌وانه‌که ده‌ستڕێژی له کۆمه‌ڵێک فه‌ڵه‌ستینی کردبوو، ئه‌وانه‌ی رێگه‌یان به ئوتومبیله‌که‌ی گرتبوو هه‌روه‌ها به‌ردبارانی ماشێنه‌که‌یان کردبوو ، ده‌رئه‌مجام پیاوێکی فه‌ڵه‌ستینی ته‌مه‌ن 32 ساڵان بووه قوربانی. هاوکات له رووداوه‌که‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2 فه‌ڵه‌ستینی دیکه برینداربوون.
دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی و هێزه‌کانی پۆلیسی ئیسرائیلی به‌رپابوو ، ئه‌وه‌ی که برینداربوونی چه‌ند که‌سێکی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن؛ ئاستی گرژی و ئاڵۆزی له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایـیدا له ناوچه‌ی سه‌لوانی ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات له به‌رزبووه‌دایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی پێسنیازکراوی جووه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئیسرائیل له میانه‌ی جه‌نگی ساڵی 1967 دا ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵاتدا گرت و هه‌روه‌ها که‌ناری خۆرئاوای له ئوردن داگیر کرد.