ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو شـاری گه‌شتوگوزار که یه‌کێـکیان له باشوری ئیسرائیله و ئه‌وی دیکه‌یان له باشوری ئوردنه درانه به‌ر چه‌ند ڕۆکێتێک و له ئه‌نجامدا یه‌ک که‌س کوژرا و 4 ی دیکه برینداربوون.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه له کوێـوه و کێ ئه‌و ڕۆکێتانه‌ی هه‌ڵـداوه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی سه‌ر ده‌ریای سوور و شـاری ئیلاتی ئیسرائیلی. سه‌رچاوه ئاسـایشـیـیه‌کانی ئیسرائیل گوتیان ئه‌وان پـێـیان وایه ئه‌و میلیشـیا گومانبارانه‌ی نیمچه دورگه‌ی سینای میسر که په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌یه له پـشـت ئه‌م هێرشانه‌وه بن، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی میسر نکوڵی له‌وه ده‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی پـێوه بوون له شـاری عه‌قه‌به‌ی ئوردن بوون. کاربه‌ده‌سـتان گوتیان یه‌ک له ڕۆکێته‌کان به‌ر شه‌قامێـکی به‌رده‌م هوتێل ئنته‌رکۆنتینێنتاڵی عه‌قه‌به که‌وتووه و بووته مایه‌ی کوژرانی شـۆفێرێـکی تاکسی و برینداربوونی 4 که‌سی دیکه.
ئه‌و دوو شوێنه گه‌شتوگوزاره به چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له سـنووری نێوان ئیسرائیل و ئوردنه‌وه دورن، وه ئه‌م هێرشـانه‌ش له ده‌مێـکدا کراون که گه‌رمه‌ی ئه‌و کاته‌یه گه‌شـتیاران ڕوویان تێده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشـانه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له نوسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:27 خوله‌كه.