Accessibility links

شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسڕایل


فه‌له‌ستینی یه‌کان چاو له‌ پاشماوه‌ی مزگه‌وتێکی ڕووخاو ده‌که‌ن که‌ له‌ هێڕشێكێ ئاسمانی ئیسرایڵ له‌ شاری غه‌زه‌ شه‌مه‌، 2ی ئاگوست دا کاول کرا.
فه‌له‌ستینی یه‌کان چاو له‌ پاشماوه‌ی مزگه‌وتێکی ڕووخاو ده‌که‌ن که‌ له‌ هێڕشێكێ ئاسمانی ئیسرایڵ له‌ شاری غه‌زه‌ شه‌مه‌، 2ی ئاگوست دا کاول کرا.

لەشکری ئیسڕایل دەوری شاری غەزەی لە باشووری ڕەفع داوە لە دەمێکدا سەربازانی بە دوای ئەفسەرێک دا دەگەڕێن کە باوەڕ دەکەن لە ئەنجامی بۆسەیەک لە لایەن شەڕەوانانی حەماسەوە بە دیل گیراوە.

کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی شەمە لە نێو و دەورووبەری شاری ڕەفع ٣٤ کەس کوژران، ڕۆژێک دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری دیکەی خەڵک گیانیان لە دەست دا.

لە حاڵێکدا ئیسرایل بە دوای سەربازەکەی دا دەگەڕێت، کاربەدەستانی حەماس دەڵێن ئەوان هیچ سۆراغێکی هەدار گۆلدین خاوەن پلەی لەشکرییان نیە، گومانیان هەیە وی دەچێت لە ماوەی هێرشی ئیسرایل لە غەزه‌دا کوژرابێت ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی ڕۆژی بەیانی هەینی تەقەوەستاندنێک دەستی پێکرد.

شەمە حەماس کوتی پێوەندی لە گەڵ شەڕەوانانی لە دەست داوە لە ئەو جیگایەی کە ئیسرایل دەڵیت سەربازەکەی بە دیل گیرا. حەماس کوتی باوەڕی وایە هەموو ئەندامانی گرووپەکەی، لە گەڵ سەربازەکە، لە هێرشێکی ئاسمانی دا کوژران.

سەرۆک ئۆباما داوای لە حەماس کردووە دەست بە جێ و بە بێ مەرج سەربازەکە ئازاد بکات بۆ ئەوەی نیشان بدات کە حەماس سەبارەت بە هەوڵ بۆ چارەسەری دۆخەکە لە غەزە دا شێلگیرە.

لە ماوەی کۆنفڕانسێکی پەیامنیری لە ڕۆژی هەینی دا بەڕێز ئۆباما دووپاتی کردەوە کە ئیسڕایل لە بەرامبەر مووشەکەکان و هێرشەکانی حەماس مافی بەرگری لە خۆ کردنی هەیە. بەڵام ئەو کۆژرانی مەدەنێکانی فەلەستێنی بە کارێکی دڵتەزێن زانی وکوتی هەرشتێک دەبیت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی پاریزگاریان لێ بکرێن.

درەنگانی هەینی، کۆنگرێسی ئەمەریکا لە یارمەتی دانێکی تەنگەتاوی دارایی دا ٢٢٥ میلیۆن دوڵاری بۆ سیستمی بەرگری موشەکی ئیسرایڵی پەسند کرد، و بەرنووسی قانوونی بۆ سەرۆک ئۆباما نارد کە واژۆی بکات بۆ ئەوەی ببیتە قانوونی. ئەنجومەنی نوێنەران ٣٩٥ بە ٨ دەنگی لە سەر ئەو بەرنووسە قانوونی یە دا.

ماڵپەڕێکی ئیسڕایل شەمە کوتی سیستمی موشەکی ئیسرایڵ توانیوێتی پێش چەندین مووشەکان بگرێت هەر دوای ئەوەی حەماس کوتی سێ مووشەکی هاویشتۆتە تێل ئاڤیڤی پێتەخت.

XS
SM
MD
LG