ڕێکخه‌ری پلانی کۆمه‌ڵه که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که ی که به‌نیازن به‌ربه‌سته ده‌ریایـیه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه بشکێنن ده‌ڵێت به‌شداربوان هیچ نیازێکیان نیـیه زیان به سه‌ربازانی ئیسرائیلی بگه‌یه‌نن که ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌نه‌وه بۆ ڕاوه‌ستانیان.
در‌و فیله‌ر به رادیۆی له‌شکری ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا که ناهێڵن توندوتیژی ڕووبدات و هه‌روه‌ها پێویسته ئیسرائیلیش ناوی هه‌چ که‌سێك بدات به ڕێکخه‌ران که گومانی هه‌یه له‌وه‌ی به‌نیازن زیان به سه‌ربازانی ئیسرائیلی بگه‌یه‌نن
به‌رپرسانی ئیسرائیل ئیدیعا ده‌که‌ن که ژماره‌یه‌ك چالاکوانان ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانی ئیسرائیلی بکوژن و په‌یوه‌ندیان به کۆمه‌ڵه‌ی میلیشیاکانی حه‌ماسی ئیسلامییه‌وه هه‌یه.