ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی سـازدا بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل له په‌یوه‌ست به په‌لاماردانی که‌شـتی تورکی له نێو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاسـتدا له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئیسرائیله‌وه، ئه‌وه‌ی کوژرانی 9 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی ده‌یان که‌سی لێـکه‌وته‌وه. هاوکات له ڕووداوه‌که‌دا 7 سه‌ربازی ئیسرائیلیش برینداربوون.
ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه په‌لامار درا یه‌کێـک بوو له‌و کۆمه‌ڵه که‌شـتـیـیه‌ی که باری 10 هه‌زار ته‌ن که‌ره‌سـته‌ی کۆمه‌کیان هه‌ڵـگرتبوو و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و باره بگه‌یه‌نـنه که‌رتی غه‌ززه وه‌ک گوێ‌نه‌دان به 3 سـاڵی گه‌مارۆی ئیسرائیلی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
هێره‌شه‌که‌ی ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی دوێنێ بوو له نێو ئاوی نێونه‌ته‌وه‌یی و نزیکه‌ی 60 کیلۆمه‌تر له که‌ناری غه‌ززه‌وه دور بوو.
هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی کۆمه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه توڕه‌یی و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌ویی به خێرایی لێـکه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێرشه‌که‌ی ئیسرائیلی به کوشـتارکاری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێـکه‌وه ناودێر کرد و گوتی ئیسرائیل وه‌ک ئه‌ندامێـکی ڕێزداری کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌وایی خۆی له‌ده‌سـتداوه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه له‌و ده‌مه‌ی هێرشه‌که‌ی دوێنێ ئه‌نجام درا بنیامین ناتانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل به سه‌ردانێـک له وڵاتی ئوسـترالیا بوو. ناوبراو به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بـبڕێت و به‌ره‌و ئیسرائیل بگه‌ڕێته‌وه گوتی کوژرانی ئه‌و که‌سـانه له ئاکامی هێرشه‌که مایه‌ی مه‌خابنه، به‌ڵام گوتیشی کۆماندۆکانی ئیسرائیل کاردانه‌وه‌یان بۆ به‌رگری له‌خۆکردن بووه.