دوای ئه‌وه‌ی دوو موشه‌ک ئاڕاسته‌ی خاکی ئیسرائیل کرا، فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیلی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دوو ئامانج له که‌رتی غه‌ززه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆ کرایه سه‌ر بنکه له‌شکریه‌کانی گروپی حه‌ماس له نزیک شاری غه‌ززه. ده‌شڵێن تا ئێستاکه هه‌واڵی کوژرا و برینداری ئاکامی هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێکی له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه له تۆڵه‌ی ئه موشه‌کانه بوون که دوێنێ نران به شاری ئه‌شدۆدی ئیسرائیلیـیه‌وه ، وته‌بێژه‌که گوتیشی له‌شکری ئیسرائیلی تۆڵه ده‌کاته‌وه له دژی هه‌ر کارێکی دوژمنکاری و شه‌ڕه‌نگێزی ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق هاوڵاتیانی سیڤیلی ئیسرائیلی بکرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له هه‌فته‌ی رابردوودا هێرشه‌کانی نێوان ئیسرائیل و ملیشیاکانی نێو خاکی فه‌ڵه‌ستینی دهستیـپـێکردووه و هه‌ردوو لایه‌ن یه‌کتری موشه‌کباران ده‌که‌ن. به‌ڵام موشه‌کبارانی دوێنێ هه‌ینی بۆ باشوری ئیسرائیل له لایه‌ن چه‌کدارانی فه‌ڵه‌ستینی له که‌رتی غه‌ززه‌وه یه‌که‌مین هێرش بوو له ده‌می ئاگربه‌سته‌که‌ی نێوانیان ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو خرایه‌گه‌ڕ.