کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه 2 میلیتانی دیکه کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر موشه‌کبارانی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن میلیتانه‌کانی غه‌ززه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن هه‌ر به‌هۆی هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه به لای که‌م 25 که‌س برینداربوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ماوه‌ی 4 ڕۆژی توندوتیژی نێوان فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کانی غه‌ززه و ئیسرائیل 20 فه‌ڵه‌سـتینی گیانیان له‌ده‌سـتداوه، له نێویاندا کوڕێـکی 12 سـاڵانی فه‌ڵه‌سـتینی و ته‌نها 2 له کۆی ئه‌و ژماره‌یه میلیتانانی فه‌ڵه‌سـتینی بوون.
گرووپی میلیتانی جیهادی ئیسلامی به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی موشه‌کبارانی ئه‌م دوایـیه‌ی باشوری ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه و به‌رپـرسـانی گرووپی حه‌ماس که حوکمڕانی که‌رتی غه‌ززه ده‌که‌ن، موشه‌کبارانی ئیسرائیل به کارێـکی ڕه‌وا له به‌رگریکردن له دژی داگیرکه‌ری ئیسرائیلی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه پـتر له 100 موشه‌ک ئاڕاسته‌ی باشوری ئیسرائیل کراون و وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی خۆپاراسـتنیش به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی دوێنێ و ئه‌مڕۆ خوێندنگاکانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا داخست.
بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پـێویست ده‌کات هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئیسرائیل درێژه‌یان ده‌بێت و ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیلی ئیسرائیل ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان ده‌بێت باجێـکی قورسی ئه‌و کاره‌یان بده‌ن.