ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و که‌شـتیه کۆمه‌که‌ی ئاڵای مۆلدۆڤیای به‌سه‌ره‌وه‌یه و له‌وه‌دابوو به‌ره‌و غه‌ززه به‌ڕی‌بکه‌وێت به مه‌به‌سـتی شـکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وا ئاڕاسته‌که‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و میسر ده‌چێت.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی ئیسرائیل کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ هاوتا مۆلدۆڤی و یۆنانیـیه‌کانیاندا کۆبوونه‌ته‌وه و ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌شـتیـیه‌که به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌ریشی میسر بچێت.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه چ مۆلۆدۆڤیا و چ یۆنان هیچیان له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کۆمه‌که که بریتیه له 2 هه‌زار ته‌ن له خۆراک و ده‌رمان و پـێداویسـتی پـزیشکی له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی خێرخواز ڕه‌وانه‌کراوه که کۆڕی سه‌رۆکی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی شه‌ممه‌وه له یۆنانه‌وه به‌ڕێ‌بکه‌وێت.