تیمه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاگرکوژینه‌ره‌وه وا هاوکاری و یارمه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ن له هه‌وڵ و کۆشـشی بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ی له نزیک شـاری به‌نده‌ری باکوری حه‌یفا که‌وتۆته‌وه و کوژرانی 41 که‌سی لێـکه‌وتۆته‌وه و به هه‌زاران خه‌ڵـکی ناچار کردووه له ماڵ و حاڵیان بگوێزرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه فڕۆکه و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ری وڵاتانی ئه‌وروپایی چه‌ندان ته‌ن ئاوی ده‌ریایان به‌سه‌ر ئاگره‌که‌دا ڕشـتووه، به‌ڵام به‌رپـرسان ده‌ڵێن دژوارترین ئاگر له مێژووی ئیسرائیل‌دا هه‌تا دوێنێ هه‌ینیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه، واته به 24 کاتژمێر دوای که‌تنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حکومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئیسرائیل به‌ڵێنی کۆمه‌ک و هاوکاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له وڵاتانی ئازه‌ربیجان و کرواتیا و میسر و فه‌ڕه‌نسا و ئوردن و ڕووسیا و ئیسپانیا و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پـێدراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ئاگره‌ی که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئیسرائیل که‌وته‌وه هه‌تا ئێسـتا پـتر له 4 هه‌زار هێـکتار زه‌وی سووتاندووه.