وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتووەتە ئیسرائیل و بڕیارە لەوێ بەشداری بکات لە مەراسیمی ڕادەسـتکردنی 2 فڕۆکەیF-35s ی ئەمەریکایی بەو وڵاتە.
ئاشتن کارتەر ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە تەل ئەڤیڤ و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامدا.
بڕیاربوو مەراسیمی ئاهەنگێڕان بەبۆنەی گەیشتنی 2 فڕۆکەکە لە نیوەڕۆدا لە بنکەی هێزی ئاسمانی نیڤاتیم لە باشوری ئیسرائیل دەسـتپـێبکات، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا بۆ کاژمێر 7:30 ی شەو دواخرا.
ئەم دوو فڕۆکەیە لە کۆی 50 فڕۆکەی لەم جۆرەیە ئیسرائیل لە کۆمپانیای لاکهید مارتنی ئەمەریکا دەکڕێت کە یەکێـکە لە فڕۆکە جەنگیـیە هەرە پـێشکەوتووەکانی جیهان و لە ئێستادا تەنها هێزی ئاسمانی ئەمەریکا هەیەتی.
دورسـتکردنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە نزیکەی 400 ملیار دۆلار لەسەر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کەوتووە و لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو کار بۆ دروسـتکردنی کراوە و لە مێژووی دروسـتکردنی فڕۆکەی جەنگیدا هیچ فڕۆکەیەک نیـیە هێندەی ئەم فڕۆکەیە خەرجی بۆ کرابێت.