ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له باشوری ئیسرائیل به لای که‌م 7 که‌سیان له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا کوشـتووه که پـێده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی کرابن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن هێرشه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به خێرایی به دوای یه‌کدا ڕوویاندا له نزیک سـنووری نیمچه دورگه‌ی سینای میسر. ده‌شڵێن به لای که‌م 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان ته‌قه‌یان له پاسێـک و ماشێنێـکی خه‌ڵـکی کردووه و هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکریـیان کردووه‌ته نیشـانه و بۆمبیان له نزیک هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قاندۆته‌وه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئیسرائیلیش وه‌دوای چه‌کداره‌کان که‌وتوون و 7 که‌سی لێـکوشتوون.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک هێرشه‌کانی به ڕووداوێـکی تێرۆریستی ترسـناک ناوبرد و گوتی هێزه‌کانی زۆر به توندی وه‌ڵام‌ده‌ده‌نه‌وه.
به‌ڕێز باراک و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئیسرائیل جه‌ختیان کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌کان له که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسه‌وه هاتوون و له سیناوه خۆیان به ناو ئیسرائیل‌دا کردووه. حه‌ماس لای خۆیه‌وه نکۆڵی کرد له‌وه‌ی ده‌سـتی تیادا هه‌بێت.
له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، ئیسرائیل نێـگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی تێـکچوونی باری ئاسایش له سینا ده‌ربڕیوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو میسر هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کرد به مه‌به‌سـتی باشـترکردنی ڕه‌وشی ئاسایش له‌وێ.