ڕێبه‌ری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ئه‌مڕۆ هه‌ینی داواکاری داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینی دایه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینی پاش ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمی لێـکرا وتاری خۆی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ئیسرائیلی به هێزێـکی داگیرکه‌ر ناوبرد.
به‌ڕێز عه‌باس گوتی به‌هۆی که ئیسرائیل نیشته‌جێـیه‌کانی له‌سه‌ر خاکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان فراوانتر ده‌کات پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕاوه‌سـتاوه و به‌وه‌ش جگه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به یه‌ک لایه‌نه هیچی دیکه له به‌رده‌م فهڵهسـتیـنیـیهکاندا نه‌ماوه. هه‌روه‌ها گوتی به‌رده‌وامبوونی بنیاتنانی نیشته‌جێ ئیسرائیلیـیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان.
گوتیشی هه‌ر که‌سێـک زه‌ڕه‌یه‌ک ویژدانی هه‌بێت ناتوانێت خواستی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی خۆیان ڕه‌تبکاته‌وه.