دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان پەیامنێری دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا لە ئەوروپا ئازادکرد، کە لە مانگی نۆی سـاڵی 2015 لە لایەن دادگایەکی ئەو وڵاتەوە حوکمی 7 ساڵ و نیو زیندانی درا.
خانم خەدیجە ئیسماعیلۆڤا ڕۆژی چوارشەممە لە زیندانێـکی باکۆ ئازادکرا، پاش ئەوەی دادگای باڵا سزاکەی گۆڕی بۆ 3 سـاڵ و نیو زیندانی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنەکەی.
خەدیجە پەیامنێری ڕادیۆی ئەوروپای ئازادە، ئەوەی لە لایەن ئەمەریکاوە دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت. خەدیجە بەوە ناسراوە کە لە ڕاپـۆرتەکانی باسی گەندەڵی نێو دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەکات، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ئیلهام عەلیـێـڤ سەرۆکی ئازەربایجان.
دەسـتگیرکردنەکەی ناڕەزایی زۆری حکومەتی ئەمەریکای لێکەوتبۆوە و بەردەوام ڕەخنەیان لە حکومەتی ئازەربایجان دەگرت لەسەر ئەم کەیسە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی دەربڕی بەبۆنەی ئازادکردنی و گوتی هیوادارین دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تۆمەتەکانی دیکەشی لەسەر لابەرن.