نیگه‌رانی له نیو پله‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هه‌روا زیادتر ده‌بێت که بۆی هه‌یه سه‌رئه‌نجام له شه‌ڕێک زیاتر داعش شکست بدات و له ناویبه‌رێت.
گه‌لێک خۆش بینن که له ده‌مێکدا ستراتژی ئه‌مه‌ریکا بۆ تۆکمه‌کردنی هێزه‌کانی خۆجێی و پشتیوانی له ئه‌وان له ڕیگای هێرشه‌کانی ئاسمانی و یارمه‌تی یه‌کانی تر کاریگه‌رن، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئاماژه ده‌که‌ن که ملیتانه‌کانی داعش له وه‌تا مانگی 5ی 2015 وه ته‌نیا هه‌ریم له عێڕاق و سوریا له کیس ده‌ده‌ن.
به‌ڵام له ده‌مێکدا ئه‌و جۆره تاکتیکانه هێزی له‌شکری داعش له ناوده‌بات، هێندێک ده‌ڵین بۆی هه‌یه شه‌رێکی زۆر پرگرفت تر پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی داعش وه‌ک گرووپێکی تێرۆرست له ناوببات.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا، که نه‌یویست ناوی خۆی بدرکێنێت، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "ئێمه دیتوومانه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که کرداره‌کانی ده‌ره‌کی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ژماره‌یان زیاتر بووه" و گوتیشی که گۆڕان له نێو ڕیزه‌کانی داعش دا پێک هاتووه.
داعش به جێگای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵ دابێت هانده‌ری هێرشه‌کانی تێرۆرستی له ڕۆژئاوا دا بێت، زۆرتر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه زیاتر پلان بۆ جه‌خت کردن له سه‌ر ئه‌وه دابنێت که بتوانێت شێوه‌ی سوننه‌تی وه‌ک فه‌رمانده‌یی و کۆنتڕۆڵ وه‌به‌رچاو بگرێت، وه‌ک ئه‌و کاربه‌ده‌سته گوتی.
به پێی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریکا، پێنج له 10 ڕێبه‌رانی داعش له هێرشه‌کانی مانگی دێسامبر دا کوژران که نه‌خشیان له پلان دانانی هێرشه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق و سوریا دا هه‌بوو. دوو که‌س له ئه‌و ڕێبه‌رانه، عه‌بدل قادرحه‌کیم و شه‌رافه ئه‌ل موعه‌دان بوون، که پێوه‌ندییان به هێرشه‌کانی تێرۆرستی مانگی نوامبر له پاریس هه‌بوون که تێیدا 130 که‌س کوژران.
هێندێک کاربه‌ده‌ست و توێژێنه‌ر ده‌ڵێن گۆڕانی ئه‌و تاکتیکه له لایه‌ن داعش بۆ هێرشه‌کانی ده‌ره‌کی ڕه‌نگ بێت دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه ده‌ستی پێ‌کرد که داعش توانی له عێڕاق و سوریا دا هه‌ریم وه‌ده‌ست بێنێت، و ئه‌وه‌ش ڕێگای به ئه‌و گرووپه‌دا به سه‌رچاوه‌ی پلانی هێرشه‌کان له ڕۆژئاوادا دابڕێژێت.
به ئه‌و حاڵه‌ش، کاربه‌ده‌ستانی زانیاری نه‌هێنی نیگه‌رانن که داعش ڕێگاکان بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، به شێوه‌یه‌کی ڕوون، له چاره‌نووسی ئه‌لقاعیده له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئۆساما بن لادن ئه‌زموونی وه‌رگرتبێت.
هه‌روه‌ها داعش رێبازی خۆی واتا فه‌رمانده‌یی وکۆنتڕۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به کار دێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پاریس که تێیدا که‌ڵکی له شه‌رکه‌رێکی بیانی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه جێ به جێ بکات.