Accessibility links

بەرزان فەرەج: خەلافەتی ئیسلامی پڕۆژەیەکی وەهمییە


تیرۆر تەنها هێزێکی سەربازی و کوشندە نیە؛ بەڕای شارەزایان داعش بەرلەوەی هێزێکی کوشندە و تیرۆریستی بێت خاوەنی کولتور و هێزێکی ئایدۆلۆژییە و کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا؟

ئایا جیهادییەکان و رادیکالیستە ئیسلامییەکانی خۆرئاوا مەترسییەکی گەورەی شارستانی و کۆمەڵایەتین بۆ وڵاتانی خۆرئاوا؟ ئایا سەلەفیەتگەرایی نوێ دەرئەنجامی چ بەریەککەوتنێکی کۆمەڵایەتی و شارستانییە؟ هەمەڕەنگی تەوژمە ئیسلامییهەکانی خۆرئاوا دەرەئەنجام نابنە خولقاندنی زەبروزەنگ و توندوتیژی شارستانی لەنێوان خۆیان و کۆمەڵگەکانی خۆرئاوادا؟
بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر بەرزان فەرەج دا ساز کردووە.

بەرزان فەرەج دەڵێت "جیهان بە ریتمێکی تایبەت ئەژی، گەیشتۆتە ئەو ریتمەو ئەم ریتمەش پاشەکشێ ناکات، واتە جیهانێک کە بە سیستمێک؛ لەسەروو هەمویەوە سیستمێکی دیموکراسییە، سیستمێکی ئابوری تایبەتمەندە، سیستمێکی کولتورییە کە ریتمی سەراسەری جیهان بەڕێوە دەبات کە ئەمەش شارستانیەتێکە پێیدەوترێت (جیهانگیری) دروستکردووە، لەبەرئەوە گروپە تیرۆریستییەکان بە هیچ شێوەیەک ئەو قودرەتەیان نیە و توانی ئەوەیان نیە لەئاستێکی شارستانیدا رووبەڕووی ئەم سیستمە شارستانییەی جیهان ببنەوە."

سەبارەت بە داعشیش دەڵێت "پڕۆژەی داعش راست پڕۆژەی دروستکردنەوەی خەلافەتە، بەڵام ئەمە وەهمێکی زۆر گەورەیە، خەلافەت خۆی لەدوای روخانی دەوڵەتی عەباسییەوە، دواجاریش لەدوای شەڕی جیهانی یەکەم نەمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی؛ ئیتر پڕۆژەکە تەواو دەبێت؛ وەکو خەونیش لەخەیاڵی ئیسلامییەکاندا نابێت بمێنێت."

هەروەها لەبارەی جیهادی و سەلەفییەکانی خۆرئاواوە بەرزان فەرەج دەڵێت "لەهەموو فەرەنسادا نزیکەی 2000 کەسی ئیسلامی توندڕەو هەیەو کە ئەمانە ئیسلامی رادیکال و سەلەفین، واتە 2000 کەسێک بۆ رێژەی نزیکەی ئەوەی ئاماژەی پێدەکرێت کە 7 ملیۆن موسڵمان لەفەرەنسادا هەن شتێکی زۆر کەمە."

هەروەها دەڵێت "داعش و بزوتنەوە رادیکال و جیهادی و میانڕەوە ئیسلامییەکان لەدەقی قورئانەوە پەیامەکەی خۆیان وەردەگرن، ئەمە شتێکە ئینکاری لێناکرێت."

هاوکات سەبارەت بە مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکانی فەرەنسا دەڵێت "بە دەیان و بە سەدان مزگەوت و شوێنی کولتوری ئاینی و کۆمەڵایەتی ئیسلامی کۆنترۆڵ کراون و دەستیان بەسەردا گیراوە و بەشێکی زۆریان داخراون."

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبن....

please wait

No media source currently available

0:00 0:36:49 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG