Accessibility links

ئامانج مەحمود : هەرگیز تیرۆر ناتوانێت ئەو کولتورە دەوڵەمەندەی خۆرئاوا تێکبشکێنێت


تیرۆر لە خۆرئاوا، راڤەکاری و شیکردنەوەی ئەو عەقڵیەتە کوشندەییەی کە لەپشت ئەو جیهادیانەوە ئامادەگی هەیە بۆ بەرپاکردنی هێرشي تیرۆریستيەكانی لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا جێی لێکۆڵینەوە وتووێژینەوەی رژدن. جیهادییەکان و ناوەندە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە ئەوروپا تێکڕا بونەتە جێی پرسیار و لێکۆڵینەوە. کردنەوەی چەندین دەروازەی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت.

بەڵام ئەم کردەوە تیرۆریستییە کۆمەڵێک پرسیار و گەورەی وروژاند هاوکات سەرلەبەری دەزگا ئاسایشی و پۆلیسی و هەواڵگیرییەکانی فەرەنسا و ئەڵمانوڵاتانی دنیاشی خستە بەردەم بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوەی رژد و خوێندنەوەی جیاوازەوە.

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوانی کۆمەڵایەتی بواری پەنابەران و دانیشتوی ئەڵمانیا ئامانج مەحمود سازکردووە.

ئامانج مەحمود دەڵێت "خەڵکی ئەڵمانیا بە فرمێسکەوە پێشوازیان لەو ئاوارانە دەکرد کە دەهاتنە وڵاتەکەوە، بەڕێزەوە ئاوو خواردن و میوەیان بۆ پەنابەران دەهێنا، ، بەڵام بڕوانە لەهەمان شوێن لەهەمان بازار و لەهەمان شار کردوەوەیەکی تیرۆریستی لەلایەن کەسێکی بیانییەوە ئەنجام دەدرێت و کەسێکی تری سوریای خۆی دەتەقێنێتەوە...."

هەروەها دەڵێت "رۆژ بە ڕۆژ ژمارەی مزگەوتەکان لەئەڵمانیا زیادیدەکرد، ئەویش بەیارمەتی سعودییە و هەوڵ و کۆششی ئەو تورکانەی کە لەئەڵمانیا دەژین"

هەروەها سەبارەت بە ئیسلامە رادیکالەکانی ئەڵمانیا ئامانج مەحمود دەڵێت "ئەو رادیکالیزمەی ئەوکاتە هەبوو؛ ئێستا پشتێکی دیکەی بۆ زیاد بووە، ئەو پشتە لەشوێنێکەوە هاتوون کە هێشتا بوغز و سەرلێشێواوی و هەڵچونیان تیادایە کە بە ڕاستی ترسناکە".

هەروەها دەشڵێت "تیرۆر هەرگیزاو هەرگیز ناتوانێت ئەو کولتورە دەوڵەمەندەی خۆرئاوا تێکبشکێنێت".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن

XS
SM
MD
LG