Accessibility links

شارەزایان: داعش بووەتە مەترسیـیەکی جیهانی


شارەزایان پێیانوایە کە داعش هەڵمەتی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی جیهادی و سەلەفی و تەکفیری دەکات وەک جیهانبینییەک بۆ جیهان کە خاوەنی هێزە لەچەند شوێنێکدا، بەڵام ئەمانە ژەهرن پێویستە لەبەرەکانی جەنگ ریشەکێش بکرێن، بە شێوازێکی فیزیکی بە چەک و هەروەها پێویستە ئایدۆلۆژیاکەشیان لەناو بەرین لەڕێی بەرەی جەنگی ئایدۆلۆژییەوە، هاوکات ئیسماعیل محەمەد ئەمین نوسەر و لێکۆڵەرەوە لە وتوێژێکیدا لەگەڵ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا رایەکی جیاوازی هەیە.....

ئەو پێیوایە : "ئەم کردارانە لە سوریاوە نەکراوە، لەناو جەرگەی مۆدێرنەدا کراوە، مۆدێرنەیە دەیەوێت؛ فەڕەنسا دەیەوێت بڵێت نەخێر هەموو پۆخڵەواتەکانی ئەم دنیایە لەدەرەوەی ئێمەیە، لەدەرەوەی کیشوەری رۆشنگەرییە، نەخێر لەناو هەناوی خۆتاندایە."

هەروەها لەبارەی خودی ئەوروپاشەوە دەڵێت: " عەقڵی گاڵتەجاری زۆر دوو فاقە، لەلایەکەوە ژیانی کیشوەرەکەی خۆی رادەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا دەکات، بە پێچەوانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەفریقا و هیندستان و دەرەوەی خۆیدا دەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:09 0:00

XS
SM
MD
LG