Accessibility links

داعش تەنها هێزێکی تیرۆریستی نییە لە جیهاندا، بەڵام بە ڕاوبۆچونی شارەزایان داعش یەكێکە لە هێزە مەترسیدارەکان لە ڕووی ئایدیا و کردەوە و بەرپاکردنی کۆمەڵکوژی و دڕندەگەڕاییەوە، هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵتی لە بەردەم بەرپرسیارێتی و نیگەرانی گەورەدا کەوتۆتە نێو شەڕ و بەریەککەوتنێکی گەورەوە لەگەڵ بەرژەوەندی ناوچەکە و ستراتیژی وڵاتە زلهێزەکان.

ئەمریکییەکان پێیان وایە: ئەگەر بمانتوانیبایە ئەو پاڵنەرانە لەناوبەرین کە سەرسەختانە هانی ئەوە دەدەن خەڵک بەرەو زەبروزەنگ بگۆڕێن، دواتر دەتوانین ئەو هزرە وێرانکارانە بگۆڕین کە پشتیوانی تیرۆر دەکات وەک شێوازێکی گۆڕان، لەگەڵ شێوازێک بەرەو چاکسازی تاکەکەس و کۆمەڵگە.

بۆئەم مەبەستە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ كامەران موحەمەد ئەنجامداوە کە مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینەو شارەزا لە بواری ئاساییشی جیهانی و تیرۆر.

لەو بارەیەوە كامەران موحەمەد دەڵێت: "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک تەنها گروپی توندوتیژ و توندڕەومان هەیە ئەگەر دیزایینی بکەی وەک تیرۆریست، بەڵکە دەوڵەتمان هەیە بەو شێوەیە رەفتار دەکات، سیستمی سیاسی هەیە بەو شێوەیە رەفتاردەکات. لەبەرئەوە رەهەندێکی گەورەی پەیوەندی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە."

هەروەها دەڵێت: "دەوڵەتەکانی رۆژهەڵات زوربەیان دەوڵەتی شکستخواردوون، ئەو دەوڵەتانەن کە نەیانتوانیوە بە ئەرکەکانی خۆیان هەستن. ئەرکی دابینکردنی ئاسایش، ئەرکی سیادەی دەوڵەت، ئەرکی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەبەرئەوە دەوڵەتی شکستخواردوون"

کەواتە ئەگەر تیرۆر نەخشەیەکی دیکەی خۆلقاندبێت، داعش و تیرۆر کەوتونەتە کوێی ئەو نەخشە جیهانییەوە؟

XS
SM
MD
LG