Accessibility links

ناوەندێـک: داعش و باڵەکانی لە ماوەی سێ مانگدا 2978 کەسی ناچەکداری کوشتووە


ناوەندێـکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەڵێت داعش و باڵەکانی لە ماوەی ئەم سێ مانگەی دوایـیدا 2978 کەسی ناچەکداری لە چەندان وڵاتی جیهان کوشتووە.

ناوەندی HIS Jane's بۆ توێژنەوەکانی تێرۆرزم و یاخیبوون، ڕۆژی پـێنجشەممە لە ڕاپـۆرتێـکیدا ئەمەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی واتە ڕۆژانە زیاتر لە 32 کەس کوژراون، ئەمەش بە ڕێژەی 65.3% زیاترە لە سێ مانگی پـێشووتر. هەروەها بە ڕێژەی 81% یش زیادیکردووە بەراورد بە سـاڵی ڕابردوو.

هەروەها تیایدا هاتووە، لەو ماوەیە داعش 1086 هێرشی ئەنجامداوە، ئەمەش 42% زیاترە بەراورد بە پـێشتر.

سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی هاوپەیمانانیش بۆ سەر داعش ناوەندەکە نووسیویەتی کاریگەریـیەکی کەمیان هەبووە.

ماتیۆ هێنمان سەرۆکی ناوەندەکە لەم بارەیەوە گوتی" سەرەڕای ئەو فشارە گەورەیەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی و هەوڵە جۆراوجۆرەکانی، کەچی هێشـتا داعش بەو شێوەیە لاواز نەبووە کە بتوانرێت ئەو ناوچانەی داگیری کردوون، لە ژێر دەسـتی ڕزگاربکرێن و پاشان شکستی پێ‌بهێنرێت.

XS
SM
MD
LG