Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: داعش هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا زیاتر ده‌کات.


 شه‌ڕه‌وانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام له‌ خاڵێکی پشکنینی له‌ موسڵ له‌ باکووری عێڕاق، جوونی 11، 2014
شه‌ڕه‌وانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام له‌ خاڵێکی پشکنینی له‌ موسڵ له‌ باکووری عێڕاق، جوونی 11، 2014

پێشەکی

سەرۆکی ئەمەریکا بڕاک ئۆباما دەڵێت کاری تێرۆریستی بە هۆی تەشەنا پێدانی ملیتانی لە عێڕاق و سوریادا هەڕەشە بۆ سه‌ر ئاسایشی ئەمەریکا لە نیو وڵات دا زیاتر دەکات. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مایکل بۆمەن لە واشنگتنەوە ڕاپۆرت دەکات.

لەشکری دەورە گیراوی عێراق دەستی بە هێرشێک بۆ سەر توندڕەوانی سونی لە شاری تکریت لە باکوور کرد، لە دەمێکدا چەندین فڕۆکەی لەشکری رووسیا بۆ وڵات نێردراون کە بۆی هەیە لە باری تاکتیکەوە یارمەتی بە بەرەوپێش چوون بکات.

لە کاتێکدا کێشەی خوێناوی تایفەیی هەروا زیاتر دەبێت، سەرۆک ئۆباما کوتی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ملیتانەکانی توندڕەو لە هەردووک وڵاتی عیراق و سوریا بۆ لای خۆی ڕادەکێشیت ئەوانەی دەتوانن هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمەریکا بن.

(سه‌رۆک ئۆباما)

"ئەوان ئەوە لە هێندێک ناوچان دا بە هێز ده‌بن. ئێمە ئورووپایی یەکانمان دیوە کە بەشێوەیەکی هاوسۆزی دەڕبڕین سەردان بۆ نێو سوریا دەکەن، و ئێستا ڕەنگ بێت بۆ عێراقیش بچن، ئەوەش وا دەکات شەڕەکە سەخت بکات. کەوابێت، ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە. ئەوان پاسپۆرتی ئورووپایی یان هەیە. ئەوان بۆ ئەوەی بێنە نێو ئەمەریکا پێویستیان بە ڤیزا نیە ."

بە پێی وتەکانی ئەندامی کۆنگرێس لە پارتی کۆمار پیتر کینگ دۆخەکە پیویستی بە پێوانە و بڕیارەکانی پێشوەخت هەیە.

پیترکینگ

"ئۆباما دەبێت لە ئەم بارەیەوە هەنگاوی جیدی بگرێتە بەر. سوریا ئیستا گەورەترین هەڕەشەی ئێمەیە، چونکە نەک تەنیا هەزاران ئەورووپایی هەن کە دەچنە نێو سوریا، واتا ئەوانەی ویزایان هەیە بۆ ئەوەی بۆ ئەمەریکاش بێن، بەڵکوو لانی کەم دەوری ١٠٠ ئەمریکیش هەن کە ئێستا ئەوانیش لە سوریان. هەر بۆیە، هەر کام لە ئەو کەسانە کە لە سوریا ئێستا مەشق پێدەدرێن دەتوانن بگەڕێنەوە ئەمەریکا و هەر چەشنە هەڕەشەیەک بە ئەنجام بگەیەنن."

بە پێی وتەکانی سەرۆک ئۆباما ئەمەریکا ئامادەیە هەڵوێست نیشان بدات.

(سەرۆک ئۆباما)

"ئێمە ئەوه‌ کاتێکی زۆر تێپەڕ دەکەین، و بۆ ماوەی گەلێک ساڵانه‌ دەمانەوێت مسۆگەری بکەین کە بەشی زانیاری نەهێنیمان باشتر دەکەین بە چەشنێک بتوانین وەڵامی ئەو هەڕەشەیە بدەینه‌وه‌. ئێمە دەبێت بەشی به‌ نه‌هێنی چاودێری کردن، شوناسایی و زانیاری نەهێنیمان لە ئەوێ باشتر بکەین. هێزەکانی تایبەتی بە خەرێکن نەخشێک دەگیرن، و کاتێک دێتە پێش کە ئێمە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو ڕێکخراوانە بەرین ئه‌وانه‌ی که‌ دەتوانن زیانمان پێی بگەیەنن."

جەخت کردنە سەر پێوانە و بڕیارەکانی ئاسایش چاوەڕوانی دەکرێت درەنگانی ئەم حەوتوە لە ماوەی ڕۆژی پشوودانی ٤ی جوولای واتا ڕۆژی سەربەخۆیی نیشان بدرێت.

XS
SM
MD
LG