Accessibility links

فەرماندەیەکی ئەمەریکی پێشبینی شەڕێکی قورس دەکات لە ڕۆژئاوای موسڵ


فەرماندەیەکی ئەمەریکی دەڵێت چەکدارانی داعش بە توندی بەرگری دەکەن لە بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵەوە کە هێشتا لەژێر دەستی داعشدایە دوای ئەو شکستانەشی کە توشی بووە لە شارەکەدا

پاتریک ۆرکی سەرکردەی لیوای دووی یەکەی 82ی ئاسمانی لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفزیۆنی ڕۆیتەرزدا لە یەکێک لە شوێنی تۆپهاوێژەکانی باکووری موسڵەوە وتی کە ڕۆژانە لێرە بارودۆخەکە قورستر دەبێت.

وتیشی " بێگومان گرەنتی نیە کاتێک کە شەڕ دەکەین هەروەها خشتەیەکی کاتیش نیە، ئەو دوژمنەی کە شەڕی لەگەڵدا دەکەین ورەیان بەرزە و ڕێکخراون."

ویلایەتە یەکگرتووەکان یارمەتی ئاسمانی و وشکانی هێزەکانی عێراقی و کوردی دەدەن کە هەوڵ دەدەن ڕێکخراوی داعش لە موسڵ دەربکەن کە لە 2014ەوە دەستی گرتووە بەسەر شارەکەدا.

ئۆپەراسیۆنەکەش مانگی ڕابردوو وەستا دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو کۆڵانانەی کە دەکەونە ڕۆژهەلاتی ڕوباری دیجلەوە کە شارەکە دابەش دەکات.

ئێستاش ئامادەکارییەکان دەکرێت بۆ هێرش کردنە سەر بەشی ڕۆژئاوای شارەکە کە وا چاوەڕوان دەکرێت شەڕێکی قورستر بێت لەبەر قەرەباڵغی دانیشتوان و شەقامە تەسکەکان کە ئوتومبێلە زریپۆشەکان ناتوانن پیایاندا تێپەڕ ببن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG