Accessibility links

ڤیدیۆیەک: داعش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە دەکات


ڤیدیۆیەک ڕۆژی دووشەممە لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە و تیایدا کەسێـک خۆی وەکو ئەندامێـکی داعش دەناسێنێت و دەڵێت ئەو وڵاتانەی بەشداری لە هێرشەکانی سەر داعش دەکەن دووچاری هەمان چارەنووسی فەڕەنسا دەبنەوە.

کەسەکە دەڵێت ناوی غەریب ئەلجەزائیریـیە و سوێند دەخوات بەوەی چۆن لە ناوجەرگەی فەڕەنسایان دا لە پاریس، وەهاش لە ئەمەریکا لە ناوجەرگەی دەدەن لە واشنتن.

هەروەها هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاش کرد و گوتی تەقینەوە و کوشتنکاری دیکە ئەنجام دەدەن.

هێشتا ڤیدیۆکە کە لۆگۆی ویلایەتی سەڵاحەدینی داعشی لەسەرە، لە لایەن دەزگا بەرپـرسەکانی ئەمەریکاوە پشـتڕاست نەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG