Accessibility links

تورکیا دەڵێت هەموو یارمەتیەکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەدات بۆ وەدەرنانی داعش لە جەرابلوس

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەموو پشتیوانیـیەک لە ئۆپەراسیۆنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەکات بۆ وەدەرنانی داعش لە شارۆچکەی جەرابلوسی سوریا.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە گوتی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی گرنگە، چونکە تورکیا نایەوێت هێزەکانی یەپەگە کۆنترۆڵی ئەو شارۆچکەیە بکەن.

هاوکات لەشکری تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی سەر سنووری خۆی لەگەڵ سوریا کردووە لە ناوچەی دیلوک (غازی عەنتاب) ی نزیک لە جەرابلوس.

لە لایەکی دیکە 2 گولـلە خومپارە بەر شارۆچکەی قارقامشی تورکیا کەوتن کە وەک دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن لە لایەن داعشەوە لە جەرابلوسەوە هەڵدرابوو. هەروەها 3 موشەکیش کەتووەتە دەشتایـیەکی شاری کلیس. میدیاکانی تورکیا دەڵێن پـۆلیس لە قارقامش داوای لە خەڵکی کردووە شارۆچکەکە جێبهێڵن.

کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی داعش 40 گولـلە تۆپـیان گرتووەتە چوار شوێنی داعش لەودیو سنوورەوە.

XS
SM
MD
LG