Accessibility links

شنگار و میراتی داعش


دیمەنێک لە شنگار، ١٤ی نوامبری ٢٠١٤

دیمەنێک لە شنگار، ١٤ی نوامبری ٢٠١٤

شنگار کە سەردەمێک وەک شارێکی جیگای هیوا و پڕبایەخ بۆ ئێزدییەکان بوو، ئێستا وێران بووە. ئەو شارە لە خزمەتگوزارییەکان بێ بەشە و بە دەگمەن خەڵکی تێدا دەژیت.

لە وەتا هێزەکانی پێشمەرگە ساڵێک پێش سەرلە نوێ شارەکەیان گرتەوە چەند بنەماڵەیەک گەڕاونەوتەوە. چەندین گرووپی لەشکری لە دژی داعش لە ناوچەکەدا جێگیرن.

هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگار، ١٤ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگار، ١٤ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

خەڵکی ناوچە دەڵێن سەرەتای هێرشی داعش زۆر ترسناکانە بوو.

باران قاسم، خاوەن دوکانێکی خۆجێی دەڵێت، 'کاتێک داعش یەکەم جار هاتن، ئەوان بە باشی پۆشتە و تەیار بوون چونکە پێشتر موسڵیان گرتبوو و چەکەکانیان دزیبوو. بۆیە کاتێک ئەوان هێرشیان کرد، هێزەکانی ئێمە کەڵاشینکۆفیان هەبوو و داعش خاوەنی تۆپخانەی قورس بوو."

بەڵام خراپتر لە وێرانی ئەو ناوەندە پڕ بایەخە و لە دەستدانی خەزێنەیەک بۆ ئێزدییەکان وەک نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ژێنۆساید لە دژی ئەو کەمینە ئاینییە و ترس لە دەستپێکردنەوەی شەڕ و کێشە هەمیشە لە گۆڕێدایە، لە کاتێکدا هێزەکانی پێشمەرگە هەروا لە بەرامبەر ملیتانەکانی داعش کە چەند کیلومیترێک دوورن بەرگری لە شارەکە دەکەن.

لە ڕۆژان و مانگەکانی دوای هێرش و داگیرکردن لە لایەن داعش، دەیان هەزار کەس شارەکەیان جێ هێشت. هێندێک لە برسان مردن، و کەسانی تریش خۆیان کوشت بۆ ئەوەی خۆ لە بەدکارییەکانی داعش بپارێزن کە خۆی بە سەر خەڵکی ئێزدیدا سەپاندبوو.

ژنان و کچان وەک کۆیلە ڕفێندران

لە نێو کردارە هەرە ترسناکەکانی داعش ڕفاندنی هەزاران ژنان و کچانی ئێزدی بوو.

نەعم فەرهدا، دایکی حەوت منداڵان، بە گریانەوە دەڵێت، "زیاتر لە ٣،٠٠٠ کچ و ژن و تانەت منداڵان بە دیل گیران. کوشتنی پیاوان شتێک بوو، بەڵام ژنان و کچانیانیش دەبی بدزی؟"

شەڕی قورسی مانگێک لە مەو پێش هێواش بۆتەوە، و توندڕەوان هێشتا نزیکەی ٢٠ لە سەدی ئەو هەریمەیان داگیرکردوە، وەک پێشمەرگەکان دەڵێن.

بەڵام بۆ ئەوان مەترسی لە ئەوە زیاتر نابێت.

تالیب نەعیف جاسۆ، فەرماندەیەکی یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە گوتی، "داعش خەڵکی بە کۆمەڵ گرت، ئەوانی کوشت و تەرمەکانی لە نێو لۆرییەکان هاویشتن. تەنانەت ژنانی پیریشیان کوشت. ئەو تەرمانەیان لە گەڵ هێندێک کەس بە زیندوویی خستیانە نێو چاڵ.

ناوبراو بە سەرهاتی کارە پرمەترسی و بێ ڕیزی کردنی تری گێڕایەوە، وەک ژنانی بە ساڵ داچوو بە زیندوویی خرانە سەر لۆرییەکان و هەموویان هەڵڕشتن. ئەو هەزاران لە ژنان و کچانی گەنج کە بەبارمتە گیرابوون وەک کوێلە بۆ کاری سیکسی لە سەرانسەری هەریمەکەدا فرۆشران.

خەڵکی خۆجێی گوتیان ئەوان بیریان نەدەکردەوە ئەو شارە وێرانبووە سەرلەنوێ ئاوەدان بکرێتەوە، و ئەوان دڵنیابوون لە ئەو هەریمەی کە خەڵکەکە دڵ شکستە و ئازاردیتوون ژیانیان ئەوەندە سەخت بێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر دۆخی جاران.

فەرهاب گوتی، "کوڕەکەم پێی گوتم، 'با ئێرە بە جێ بێڵین و بچین بۆ ئەڕووپا،'. ئەمن گوتم، 'نا، ئەگەر هەر شتێکیش ڕووبدات ئەوە لە نیشتمانی خۆم دەمێنمەوە."

XS
SM
MD
LG