Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لە دوو هێرشەکەی 15ی مانگی سێی دیمەشق


داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لە دوو هێرشە خۆکوژییەکەی بوونە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەم 31 کەس لە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

ئەم ڕاگەیەنراوەش لەلایەن ڕۆژنامەی نەبەئەوە بڵاوکرایەوە کە سەر بە داعشە.

ڕۆژنامەکە ناوی دوو خۆکوژەکەشی ئاشکرا کرد یەکێکیان ناوی موسا جەولانی بووە و ئەوی تریان ناوی فیراس شامی بووە کە لە دوو هێرشی خۆکوژی جیا جیادا سەدان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

شایەنی باسە هێرشی خۆکوژی یەکەم قەڵای کۆنی دادگای کردە ئامانج کە دەکەوێتە ناوەڕاستی دیمەشقەوە نزیک لە گەڕەکی کۆن و دووەم هێرشی خۆکووژی ڕێستۆرانتێکی بەناوبانگی کردە ئامانج بەناوی ڕەبووە لە دیمەشقی پایتەخت.

وە پێش چەند ڕۆژێکی کەم لە کارە خۆکووژییەکە دەیان کەسی دیکە کە زۆربەیان شیعەی عێراقی بوون بۆ سەردان لەوێ بوون بە هێرشی خۆکووژی کوژراون و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانەشدا دەربڕیوە.

چاودێران باوەڕیان وایە کە داعش زیاتر پەنابەرێتە بەر کاری خۆکووژی لەو شوێنانەدا کە لەژێر دەستی حکومەتدایە لە کاتێکدا کە لایەنی سەربازییان لە ڕووخاندایە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG