Accessibility links

ڕوانگەی سوری: هێرشە ئاسمانییەکانی نزیک ڕەققە کوژرانی 23 کەسی سڤیلی لێدەکەوێتەوە


ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆسەر گوندێکی نزیک شاری ڕەققە 23 کەسی سیڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن.

ڕوانگەی سوری وتیشی فڕۆکەکان گوندی مەتەبیان بۆردومان کردووە کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققە لە نزیک ڕووباری فورات و سەر ڕێگەی پارێزگای دەیر ئەلزور، وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆردوومانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەکەن.

هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت کۆتا ڕێگەی خێرای داعشی نێوان ڕەققە و دەیر ئەلزور بڕیوە.

لەلای خۆشییەوە جان دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانان وتی " لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خەڵکی سیڤیل دەکەین بەدڵنیاییەوە هێرشی ئاسمانیمان کردووە."

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا وتیشی "ئەوەی لە تواناماندابێت دەیکەین بۆ ئەوەی خەڵکی سیڤیل بەرنەکەون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG