Accessibility links

لیوا ره‌سول عومه‌ر : دوای ره‌ققه‌ شه‌ڕێکی قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشووری که‌رکوک لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر له‌ جاوپێکه‌وتنی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی دوا لێدوانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ئاشتن کارته‌ر سه‌باره‌ت به‌ ناردنی هێزی تایبه‌تی زیاتر بۆ ناوچه‌که‌ ده‌ڵێت " شه‌ڕێکی قورس به‌ڕێوه‌یه‌، له ‌کاتی رزگارکردنی ره‌ققه‌ که‌ ئێستا ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان کراوه‌، داعش ڕووده‌که‌نه‌ عێراق، بۆ رزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌کانی تر بوونی هێزی زه‌مینی ئه‌مریکا کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ به‌و پیا هه‌ڵدانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ هێزە کوردیـیەکان.

"له‌ رووی روبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش ئه‌رکه‌ قورسه‌که‌ له‌سه‌ر شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان و هه‌رێمی کوردستان، ئێستا سوپای عێراقی تاراده‌یه‌ک لاواز بووه‌، رۆله‌که‌ حه‌شدهی شه‌عبی ده‌یگیریت که‌ زیاتر هێزێکی تایفییه‌، گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ سونییه‌کان به‌و هێزه‌، کاره‌سات ده‌خوڵقێنێت، له‌ به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌و ناوچانه‌ش کە به‌ ده‌ستیانه‌وەیە خه‌ڵک پشتیوانیان ده‌که‌ن."

XS
SM
MD
LG