Accessibility links

ڕێبەرێـکی داعش کە پەیوەندی بە هێرشەکانی پاریسەوە هەبووە کوژرا

  • VOA News

گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت ڕێبەرێـکی داعش کوژراوە کە پەیوەندی بە هێرشەکانی مانگی ڕابردوو سەر پاریسەوە هەبوو.

کۆلۆنێل ستیڤ وارن ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند شەرەف ئەلموئەزن لە سوریا کوژرا، گوتی ناوبراو هەڵگری ڕەگەزنامەی فەڕەنسی بوو و پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبووە بە عەبدولحەمید ئەبا عودی هەڵگری ڕەگەزنامەی بەلجیکی، ئەوەی داڕێژەری هێرشەکانی پاریس بوو و لە پاش هێرشەکان لە هەڵمەتێـکی هێزەکانی پـۆلیسی فەڕەنسا بۆ سەر ئەپارتمانێک لە پاریس کوژرا.

گوتیشی شەرەف ئەلموئەزن کە بە نیازی داڕشتنی هێرشی دیکە بووە، لە 24 ی مانگی یازدە کوژرا و ئەو یەکێـک بووە لە نێو 10 بەرپـرسی داعش کە لە ماوەی مانگی دوازدەدا کوژراون.

پاشان باسی لەوە کرد ناوبراو هاوڕێی سامی عەمی‌مور بووە کە یەکێک بوو لەو خۆکوژانەی بەشداریـیان لە هێرشی سەر شانۆی پاتەکلانی پاریس کرد.

XS
SM
MD
LG