Accessibility links

هه‌لۆ واشنگتن: له‌ نوێکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران له‌ ئه‌مه‌ریکا تا ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان

  • شاهێد عەلەوی

سنێتی ئه‌مه‌ریکا یاسای نوێکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێرانی به‌ کۆی ده‌نگ په‌سند کرد. ئه‌م یاسایه‌ پێشتر له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ته‌نیا یه‌ک ده‌نگی نه‌رێنی په‌سند کرا. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 1996 هاته‌ بواری جێ به‌ جێکردن و هه‌ر 10 ساڵ جارێک ده‌کرێت نوێ بکرێته‌وه‌، ئه‌و کۆمپانیا غه‌یره‌ ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی که‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن دوڵار سه‌رمایه‌ له‌ ئێران وه‌گه‌ڕبخه‌ن له‌ لایه‌نی ئه‌مه‌ریکاوه‌ سزا ده‌درێن و به‌ شێوه‌یه‌ک ڕێگای په‌یوه‌ندی ئابوورییان له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا لێ داده‌خرێت.

ئه‌م یاسایه‌ بۆ به‌کرده‌وه‌کردنی ده‌بێت له‌ لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه‌ واژۆ بکرێت. ئۆباما ناتوانێت ئه‌م نوێکردنه‌وه‌ ڤیتۆ بکات چون سێنت به‌ کۆی ده‌نگ په‌سندی کردووه‌ و ته‌نیا ده‌توانێت واژۆکردنه‌که‌ی بخاته‌ دواوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی کۆتایی هاتنی خۆلی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ناتوانێت کارێگه‌رییه‌کی ئه‌وتوویی هه‌بێت.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م نوێکردنه‌وه‌ چ کاریگه‌ریێه‌کی له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران و ئه‌مه‌ریکا به‌ نسبه‌تی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت؟ دوکتور ئازاد مورادیان، لیکۆله‌ری سیاسی له‌ کالیفۆرنیا له‌ به‌شی یه‌که‌می "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌.

حه‌سه‌ن جومعه‌، ڕۆژنامه‌وانی کورد له‌ که‌رکووک میوانی به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که‌ ده‌بێت تا لێی بپرسین به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئازادکردنی موسڵ تا ئێستا چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورده‌کان هه‌بۆ و ئایا ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ هاوتای ئه‌و زیانانه‌ هه‌یه‌ که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ دیویه‌تی.

له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌ داعش له‌ ژێر گوشاری زۆردایه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێرشه‌ تێرۆریستیه‌کانی زیاتر بکات، چه‌ند به‌رپرسانی ئاسایشی که‌رکووک ئاماده‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تێرۆرستییانه‌؟

ڕه‌وشی ئابووری هه‌ریمی کوردستان چه‌ند په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ شه‌ڕ دژی داعش و ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ریم و به‌غدادا و چه‌ند ده‌رئه‌نجامی شێوه‌ی نادروستی ده‌سه‌ڵاتداری له‌ ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌؟

XS
SM
MD
LG