هێرشی تێرۆرستی گرووپه توندئاژوه ئاینییه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌رده‌وامه و هه‌ر ڕۆژ هه‌واڵی ته‌قینه‌وه و خۆکوژی له شار و گوندێک بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ر کوژران و برینداربوونی خه‌ڵکانێکه که خۆیان وه‌ک موسوڵمان ده‌ناسێنن. به‌ڵام له نزیک به 20 ساڵیک که له ده‌ستپێکی کرداری توند و ئاژۆ ئائینیه‌کان تێپه‌ڕده‌بێت ئه‌مه یه‌که‌م جاره که شارێکی پیرۆز له ئاینی ئیسلام دا وه‌ک مه‌دینه ده‌کرێته ئامانجی هێرشی تێرۆرستی.
ئه‌و هێرشه‌ی له مه‌دینه وه له به‌ر ده‌م مزگه‌وتی پیغه‌مبه‌ر ڕوویدا چ مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه که له مه‌و به‌دواوه هیچ شارێک پیرۆز له ئاینی ئیسلامدا و له وانه مه‌که و ماڵی خواش ده‌توانێت ببێت به ئامانجی کرده‌وه‌ی تێرۆرستی؟
ئه‌م هێرشه نوێیه، چ کارێگه‌رییه‌کی له سه‌ر ڕۆڵی عه‌ڕه‌بستان له هاوپه‌یمانی دژه تیرۆر و توندکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته دژی داعش ده‌بێت؟ مامۆستاکانی ئاینی وه به گشتی ئه‌و ناوه‌ند و ڕێکخراوانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامی سونه‌تی ده‌که‌ن وه تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی گشتگیر دژی توندئاژۆیی ئاینی هه‌ڵوێستیان نه‌گرتووه، ئایا دوای ئه‌م هێرشه ڕه‌وشی خۆیان له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌گۆڕن.
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌ی" ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان ئه‌مین سورخابی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان و ئازاد شه‌ریفی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی نۆڕوێژ ده‌که‌ین.