Accessibility links

لەشکری عێڕاق دەڵێت گۆڕێکی بە کۆمەڵی ١٠٠ کەسیان لە مووسڵ دۆزیوەتەوە


داعش لەوەتا هێڕشی بۆ باکوور و ناوەندی عێڕاق لەهاوینی ٢٠١٤، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵی ساز کرد

لەشکری عێڕاق دەڵێت کە گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە باشووری موسڵ دۆزیتەوە کە نزیکەی ١٠٠ تەرمی بێ سەری تێدان.

هێزەکانی عێڕاق بۆ ئازادکردنی موسڵ کە لە دەستی داعش دایە، هەوڵ دەدەن. هێزەکانی عێڕاقی شەش رۆژ پێش چوونە نێو موسڵ.

وتەبێژ بۆ فەرماندەیی هاوبەشی لەشکری، ژێنڕال، یەحیا ڕەسووڵ دەڵێت تەرمەکان دووشەمە لە نزیک کالێجی کشت و کاڵ لە شارۆچکەی حەمەم ئەلعەلیل دۆزرانەوە. زۆربەی تەرمەکان تەنیا ئیسقانیان مابوون.

تیمێکی پزشکی یاسایی لە بەغدا سێ شەمە لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدات. ڕەسووڵ دەڵێت دۆخی تەرمەکان بە گرفتی کرد تەنیا بە جل و بەرگیان بناسرێن داخوا ئەوان سەرباز یان مەدەنی بوون.

داعش لەوەتا هێڕشی بۆ باکوور و ناوەندی عێڕاق لەهاوینی ٢٠١٤، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵی ساز کرد، کە گەلێک جاران وێنە و ڤیدئۆکانی لە سەر ئێنتێرنێت بڵاو کردەوە.

دۆزینەوەی ئەو تەرمانە لە دەمێکدا ڕوودەدات کە چەکدارانی داعش زۆرتر لە سزای سەر بڕین بۆ سەر بەدیل گیراوان و بارمتەکانی خۆیان کەڵکیان وەرگرتووە.

ڕۆژێک دوای دەستپێکی کرداری ئازادکردنی شاری موسڵ، کاربەدەستێکی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری هوشداری دا کە داعش بۆ پارێزگاری لە سەنگەرەکانی خۆی لە ئەو شارەدا، لە دەیان هەزار دانیشتوو وەک قەڵخانی مرۆیی کەڵک وەردەگرێت.

پێشتر نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە ڕاپۆرتی بە دەست گەیشتوون لە سەر ئەو بنچینەیە کە زیاتر لە ٢٠٠ مەدەنی لە موسڵ بە هۆی سەرپێچی کردن لە بەڕێوەبردنی فەرمانی هێزەکانی داعش کوژراون.

XS
SM
MD
LG